Nuri Aydın
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له جیهان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن هه‌شت ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی تووشبووانی كۆرۆناوه بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌شت ملیۆن و ٢٢ هه‌زار و ٣٣١ تووشبووی كۆرۆنا له جیهان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
له كاتێكدا حه‌وت ملیۆن و ٩٤٥ هه‌زار و ٣٥٢ تووشبوویان نیشانه‌كانیان به سووكی لێ ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ٦٧ هه‌زار و ٩٧٩ تووشبووه‌كه‌ی دیكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی پێویستییان به چاره‌سه‌ری هه‌یه، بارگرانی له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاتان زیاتر ده‌بێت.
زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانهیش كه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن به تۆماركردنی دوو ملیۆن و ٥٩٠ هه‌زار و ٨٣٢ كه‌س له ئه‌مریكایه، به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی ٨٩٣ هه‌زار و ٥٦١ كه‌س هیندستان له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی ٥٣٨ هه‌زار و ٨١١ كه‌س فه‌ڕه‌نساش له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش ٣١ هه‌زار و ٧٣٤ تووشبوو له‌مڕۆدا، هه‌زار و ٤٠٣ تووشبوویان له رێگای ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
ئه‌م ڤایرۆسه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان'ی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر زیاتر له ٢٠٠ وڵات و ناوچه‌ی ته‌نییه‌وه. تاكوو ئێستا زیاتر له ٣٦ ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٦٦ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.