Ali Cura
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین سەبارەت بە پێشهاتەکانی قەرەباغ کە لە ژێر داگیرکاری ئەرمینیادایە، وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیای بانگهێشت کرد بۆ مۆسکۆ.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کریملین-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە پوتین زنجیرەیەک پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان ئەنجامداوە و، داوای لێکردوون شەڕ و پێکدادانەکانی قەرەباغ بوەستێنن بۆ گۆڕینەوەی تەرم و دیلەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''بەمەبەستی راوێژکردن لەو بابەتانەدا بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی رووسیا، وەزیرای دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمینیا، بانگهێشت دەکرێن لە نۆی تشرینی یەکەمدا سەردانی مۆسکۆ بکەن''.