Sarmand Hameed
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
ههولێر- AA
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی ئاشكرایكرد، جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە.
سەباح هەورامی لە ههژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەک هۆشدارییەک نووسیوویەتی: "کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە".
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەشت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
رۆژی ١٩ی تەمووزی ٢٠٢١، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سلێمانی راگەیەندرا.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٧١١ کەس کە دوو هەزار و ١١٧یان گیانیان لەدەستداوە و ٦٠ هەزار و ٢٧١یان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا پێنج هەزار و ٣٢٣یان لەژێر چارەسەرییدان.