Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٥٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٥٥ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ١٤٠ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە ٤٥١ ھەزار و ٧٠٧ کەس و لەو ژمارەیەش ١٠ ھەزار و ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٨١ ھەزار و ٣٤٩ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.