بە پێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەی پسپۆڕانی زانكۆی بیرمینگھام، تیۆری خواردنەوەی قاوە دەبێتە ھۆی كەمبوونەوەی ئاوی لەشی مرۆڤ، تیۆرێكی راست نییە، بەپێچەوانەوە خواردنەوەی رۆژانە چەند كۆپ قاوە وەكو ئاو پێویستە.
تیۆری كەمبوونەوەی ئاوی لەشی مرۆڤ بە ھۆی خواردنەوەی قاوەوە ساڵی ١٩٢٨ دەركەوتووە. ئەمجارە زانایان داوایان لە چەند كەسێك كرد رۆژانە چوار بەرداخی گەورە ئاو یا قاوە بخۆنەوە، دواتر ئەوانەی ئاویان خواردووتەوە قاوەیان خواردەوە و ئەوانەی قاوەشیان خواردبۆوە ئاویان خواردەوە.
لە ماوەی لێكۆڵینەوەكەدا ئەوانەی بەشدارییان تێیادا كردبوو، ھەمان ئەو خواردنانەیان دەخوارد كە پێشتر دەیانخوارد، بەڵام ئەمجارە وازیان لە وەرزشی قورس و خواردنەوەی كحولیات ھێنا.
دوای كۆتایی ھاتنی ماوەی لێكۆڵینەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێن و مێزی بەشداربوون ئەوەی سەلماند رێژەی ئاوی نێولەشی ئەوانەی قاوە و ئاویان خواردووتەوە یەكسانە. پسپۆڕان پێیان وایە كە خواردنەوەی چای ھەر وەك خواردنەوەی قاوە بێ.
ئەنجامەكانی ئەو لێكۆڵینەوە لە گۆڤاری پلۆس ئۆنە بڵاو كرانەوە.