İdiris Okuduci
20 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2022
بەیروت - AA
یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە لوبنان تۆمار کرا و هەڵگری ڤایرۆسەکە خانمێکی بیانییە.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، راگەیەندراوێکی کورتی لەبارەی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە.
باس لەوەش کراوە کە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە خانمێکی بەرەگەز بیانییدا دهستنیشانكراوه و، نەخۆشەکە لە ژێر چاودێری پزیشکدا لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتینکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بهوه نهدراوه كه بەوەی خانمەکە لە چ وڵاتێکەوە چووەتە لوبنان، بەڵام ئەوە خراوەتەڕوو کە رەوشی تەندروستیی جێگیرە.
- ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون
ئاوڵەی مەیموون کە یەکێکە لە نەخۆشیە دەگمەنەکان و بەهۆی ڤایرۆسێکی پەتای ناوچەیی (ئیندێمیک)ەوە درووست دەبێت بەپێی جۆرەکەی دەکرێت بە دوو بەشەوە؛ جۆری کۆنگۆ و خۆرئاوای ئەفریقا.
ڤایرۆسەکە کە بە گشتیی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و بە دەگمەن بەهۆی بەرکەوتنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، لە جەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تای بەرز و خوران.