Emre Aytekin
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٤٦ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا، ٤٦ ملیۆن و ٩٥١ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١٩٥ هه‌زار و ٨٨ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٣١٨ هه‌زار و ٦٥٣ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
تا ئێستا ٣٣ ملیۆن و ٢٩٥ هه‌زار و ٧٦٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.