Heman Hussein Yaseen
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٢١١ کەس چاکبوونەتەوە، ٢٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ( 19-COVID)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢٢٣ کەس، ١٨١ لە ھەولێر، ٦٨ لە سلێمانی و، ١٣ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٢١١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ١١ لە سلێمانی، نۆ لە ھەولێر، سێ لە دھۆک سێ لە ھەڵەبجە و دوو لە گەرمیان بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٣٥٥ ھەزار و ٥٤١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، لەو ژمارەیەش شەش ھەزار و٢٦٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانییان لەدەستداوە.