Abdulhameed Husseın Karam
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٠٦ ھەزار و ٨١٧ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٤٩٥ حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٩٠١ پشکنین، ٩٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، ھەروەھا سێ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، دوانیان لە پارێزگای دھۆک و یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا، ئاماری تووشبووان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
لە ھەولێر، ٢٣ حاڵەت، سلێمانی ٣٢ حاڵەت، دھۆک ٤٢ حاڵەت و ئیدارەی گەرمیان یەک حاڵەت.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە.