Mücahit Oktay
14 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2022
نیویۆرک – AA
فەرمانگەی ئاو و هەوای نیشتمانی(ی ئەمریکا) پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە زیاتر لە ١٠٠ شار کە دەکەونە بەشی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە تاکوو رۆژی چوارشەممە زۆر بەرز ببنەوە و کاریگەری بکاتە سەر نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس کە لەو ناوچانە دەژین.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە پلەکانی گەرمی جێ جێ دەگاتە ٤٥ پلە و بۆ ئەمە گوزارەی "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی تاکوو ئاستی مەترسیدار" بەکار هێندراوە و بە تایبەت داوا لە بەساڵاچووان کراوە رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەمە.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای گەرما، لەوانەیە لە سەرەتای هەفتەدا باهۆزێکی توند لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەمریکا هەڵ بکات و سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە لەوانەیە باهۆزەکە تەنانەت لە شیکاگۆ، دێتریۆت، کلێڤێندەر و پیتسبۆرگ بگۆڕێت بۆ زریان.
ئەم شەپۆلی گەرمایە کە بەرەو رۆژهەڵات دەڕوات تاکوو هەفتەی داهاتووش کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت و هۆکارەکەیشی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە.