Hemn Baban
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
هه‌ولێر-AA
به پێی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم له دوای ریفراندۆم هاورده‌كردنی شمه‌ك و كه‌لوپه‌ل له سنووره‌كانه‌وه كه‌می كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولڕه‌زاق عوسمان ناوه‌نده‌یی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و خاڵه سنوورییانه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ردا هه‌یه‌تی به تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران ده‌ڵێت "خاڵه سنوورییه‌كانمان بریتیین له ئیبراهیم خه‌لیل، حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ، په‌روێزخان، هه‌روه‌ها سلێمانی و راپه‌ڕین ئه‌وانه به‌سه‌ر هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران دابه‌ش بوون، جگه له هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی كه بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و شمه‌ك به‌كاردێت".
گوتیشی: "هه‌موویان مه‌رزی ره‌سمیین و له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌فه‌رمی ناسێنراون و كار له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به خاڵه سنوورییه نافه‌رمییه‌كانیش ده‌ڵێت "مه‌رزی نافهرمیشمان هه‌ن كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه نه‌ناسێنراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی هه‌رێم و وڵاتی به‌رامبه‌ر ناسێنراون له سلێمانی و راپه‌رینیش هه‌ن، كارێكی ساده‌یان تێداده‌كرێت و وه‌كو خاڵه فه‌رمییه‌كان نیین".
سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌كان له هێنانی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كه‌وه له‌و وڵاتانه‌وه به‌تایبه‌ت له دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆم، عه‌بدولڕه‌زاق عوسمان ناوه‌نده‌یی ئاشكرای ده‌كات "له پێش ریفراندۆم كه ئێستا دوای ریفراندۆمه جیاوازییه‌ك له هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و شمه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له راستییدا جیاوازی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆربههێزتر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌یه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ساڵی 2016 نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلار قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان بووه، له‌گه‌ڵ ئێران نزیكه‌ی پێنج ملیار و شتێك بوو، به‌ڵام ئێستا به‌پێی مانگه‌كان و بارودۆخه‌كان ده‌گۆڕێت".
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونی ده‌كاته‌وه "له مانگی حوزه‌یراندا، 441 ملیار دینار مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و شمه‌ك درابوو، به‌ڵام له مانگی ته‌مووزدا ئه‌و بڕه گه‌یشته 515 ملیار دینار".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له دوای ریفراندۆمه‌وه به‌حوكمی راوه‌ستانی بزاوتی بازرگانی له سنوورەکان كه‌می كردووه و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر خه‌مڵێندرابوو".
ناوه‌نده‌یی باس له‌وه ده‌كات له ئه‌گه‌ری داخستنی سنووره‌كاندا لایه‌نی به‌رامبه‌ریش كه وڵاتانی توركیا و ئێرانن زیانی زۆریان پێده‌گات، چونكه جگه له شمه‌ك و كه‌لوپه‌ل به‌هه‌زاران كه‌س له كرێكار و شۆفێر و بازرگان و چه‌ندین توێژی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش كه ئێستا كاره‌كانیان ده‌چێت به‌ڕێوه ئه‌وێ كات كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.
به پێی زانیارییه‌كان هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له توركیا، ئێران، سووریا هه‌یه، به‌شێك له‌و ده‌روازانه فه‌رمیین، واته له نێوان عێراق، توركیا، ئێران ناسێنراوه و مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌یان هه‌یه بۆ تێپه‌ڕبوونی هاووڵاتییان و كه‌لوپه‌ل. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌و خاڵه سنوورییانه‌ی به فه‌رمی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند خاڵێكی سنووریی دیكه‌ش هه‌ن كه مۆڵه‌تییان پێ نه‌دراوه، یان له نێوان هه‌رێم و توركیا و ئێران رێگه‌ی پێدراوه، به‌ڵام له لایه‌ن عێراقه‌وه هێشتا فه‌رمی نییه، چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كیش هه‌ن فه‌رمی نیین، به‌ڵام هاموشۆ و كارییان تێداده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولڕه‌زاق عوسمان ناوه‌نده‌یی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "داخستنی سنووره‌كان كه جار و بار ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت ته‌نها زه‌ره‌ر به هه‌رێمی كوردستان ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به‌و وڵاتانه خۆشیان ده‌گات، چونكه هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی پێنج ملیۆن به‌كاربه‌ری هه‌یه، جگه له زیاتر له 30 ملیۆن به‌كاربه‌ری دیكه له عێراق، بۆیه پێشبینی ناكه‌م ئه‌و دوو وڵاته نزیكه‌ی 35 ملیۆن به‌كاربه‌ری خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن بۆ بڕیارێكی سیاسی كه هه‌قێكی ره‌وای ئه‌م گه‌له‌یه ئه‌ویش بڕیاری سه‌ربه‌خۆییه".
زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ریده‌خات هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل، سه‌ر زێرێ له نزیك كانی ماسی له ئامێدی، له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا خاڵه سنوورییه‌كانی په‌روێزخان، حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ، سه‌یران به‌ند هه‌ن كه خاڵی سنووریی فه‌رمیین. هه‌رچی نافه‌رمییه‌كانه چه‌ندین خاڵن له نێویاندا سیده‌كان، كێلێ، شوشمێ.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌ڵێت "مانگی رابردوو لێژنه‌یه‌كی باڵا له هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوه‌تی وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا كران و له‌وێ گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو كێشه و گرفته‌كان كرا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنییان له پێناو بره‌ودان و زیادكرنی ره‌وشی بازرگانی بۆ ئه‌وه‌ی بزاوتی بازرگانی زیاتر بكرێت. له راستیدا پڕۆسه‌كه ته‌واوبووه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه كه ده‌كه‌وێته پارێزگای دهۆكه‌وه له ئاینده‌دا ده‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت "په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی بازرگانی له نێوان توركیا و ئێران هه‌یه و پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م په‌یوه‌ندییه كێشه سیاسییه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكات".