Abdullah Shukur
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2017
ھەتای - AA
ژمارەیەکی زۆری زریپۆش و ئۆتۆمبێڵی سەربازیی بەمەبەستی گواستنەوە بۆ ناوچەی داماڵدراو لە جەنگ لە شاری ئیدلب، لە سەر سنووری شارۆچکەی رەیحانلی سەر بە پارێزگای ھاتای جێگیر کران.
جموجۆڵی سەربازیی لە سنووری ناوچەی رەیحانلی ئەمڕۆ بە درێژای رۆژ بەردەوام بوو.
لەم چوارچێوەیەشدا ژمارەیەکی زۆری زریپۆش و ئۆتۆمبێڵی سەربازیی لە چەندین پارێزگای جیاوازی تورکیا لەسەر سنووری شارۆچکەی رەیحانلی جێگیرکران کە بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ شاری ئیدلبی وڵاتی سووریا رەوانەی ئەو شوێنە کراون.
لە پاڵ ئەمەش چەندین ئامێری کارکردن و بارھەڵگر بەمەبەستی چاککردنی رێگاکانی سەر سنووری تورکیا بەکارھێنران.