İsmail Özdemir,Rewa Mahmut Hasan
08 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
مامۆستای زانکۆی ئومئەلقورا، پرۆفیسۆر دکتۆر عەبدولرەزاق کوبەیسی کۆچی دوایی کرد.
بە پێی زانیەکان، کوبەیسی بە فڕۆکەیەکی ئامبولانس دوو رۆژ لەمەوبەر لە سعوودیەوە گواسترابوویە تورکیا بۆ وەرگرتنی چارەسەر و لە نەخۆشخانەی مەدیپۆل لە ئیستانبوڵ، کۆچی دوایی کرد.
کوبەیسی ماوەی ٣٠ ساڵە لە زانکۆی ئومئەلقورای شاری مەککە وانەی فیقهی دەڵێتەوە.
کوبەیسی وەک مامۆستای زۆرێک لە ئیمامەکانی کەعبە تەماشا دەکرێت.