جيهان

ترەمپ: "پێشھاتەی گرنگ روودەدەن"

ترەمپ رایگەیاند کە کار دەکەن بۆ یەکریزی لەو شوێنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و راشیگەیاند کە پێشھاتەی گرنگ روودەدەن.

Abdullah Shukur  | 10.04.2018 - نوێکردنەوە : 10.04.2018
 ترەمپ: "پێشھاتەی گرنگ روودەدەن"

Washington DC
واشنتۆن - AA

میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لەبارەی بەشار ئەسەد راگەیاند "ناتوانین لە تاوانبارێکی جەنگ ببورین".

شێخ تەمیم و ترەمپ پێش کۆبوونەوە دووقۆڵییەکە، بۆ رۆژنامەنووسان وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیوەندیدار بە رۆژەڤیان دایەوە.

ترەمپ رایگەیاند کە کار دەکەن بۆ یەکریزی لەو شوێنەی رۆژەھەڵاتی ناوەڕاست و راشیگەیاند کە پێشھاتەی گرنگ روودەدەن.

ترەمپ جەختیشی لەوە کردەوە کە قەتەر بڕیاری کڕینی چەکی زۆری لە ئەمریکا داوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەردوو وڵاتەکە لە زۆر بواری جیاواز زۆر بەباشی لەگەڵ یەکتر کار دەکەن.

ترەمپ لەبارەی سەرچاوەی دارایی تیرۆر گوتی: "دڵنیا دەبین لەوەی کە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ تیرۆر لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندیمان لەگەڵ ھەیە کۆتایی ھاتووە. ئیمارات، سعوودیە، قەتەر و بەشێکی وڵاتانی دیکە کۆتایی بە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ تیرۆر دەھێنن".

دواتریش میری قەتەر گوتی: "دەمەوێ بە ئاشکرای ئەوە بڵێم بەرێز سەرۆک، ئێمە لەو کەسانەمان نەبووریوە کە سەرچاوەی دارایان بۆ تیرۆر دابین کردووە و ناشبوورین. بۆ راگرتنی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ تیرۆر لە ناوچەکەدا لەگەڵ ئەمریکا پێکەوە کار دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın