Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
سوپای ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر سێ سەکۆی رادار له یه‌مه‌ن كه له ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی حووسییه‌كان دان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، پیته‌ر كوك له راگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی وڵاتەکەی له ناوچه‌ی ریفی ده‌ریای سووری یه‌مه‌ن، سێ سەکۆی راداریان بۆردومان كردووه.
كوك ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و بۆردومانه‌دا ئامانجه‌كان له‌ناو براون، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هێرشه‌كه له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جۆزێف دونفۆرد و رزامه‌ندی سەرۆک ئۆباما ئه‌نجامدراوه.
كوك، باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا سەکۆی ئه‌و رادارانه كراوه‌ته ئامانج كه له ده‌ریای سوور ده‌یانڕوانی به‌سه‌ر ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و له‌وێوه مووشه‌ك ئاراسته‌ی كه‌شتی تێکشکێنەر USS Mason و كه‌شتییه‌كانی دیكه ده‌كرا.
گوتیشی: "ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌رپه‌رچی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌داته‌وه كه بكرێته سه‌ر كه‌شتیی و كاروانە بازرگانییەکانی. له ده‌ریای سوور، گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی سه‌ربه‌ستیی گه‌شتکردن".
پنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دوێنێ و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌به‌ر، له ده‌ریای سوور له ناوچه‌ی حودهیدە کە لە ژێر كۆنترۆڵی حوسییه‌كان دایە مووشه‌ك ئاراسته‌ی كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی USS Mason كراوه.