Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
به‌پێی گۆڕانكارییه‌كی نوێ به‌هۆكاری ئایینی له‌نێو هێزه‌كانی وشكانیی ئه‌مریكادا رێگه له‌به‌رده‌م هێشتنه‌وه‌ی ریش و له‌چككردن كرایه‌وه.
ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و گۆڕانكاریه كه له نامه‌كه‌ی سكرتێری هێزه‌كانی وشكانی، ئه‌ریك فانینگ بۆ كۆنگرێس ئاشكرابوو، پێشتر به‌بڕیاری سكرتێر رێگه ده‌درا به‌هۆكاری ئایینی له‌چك بكرێت و ریش بهێڵدرێته‌وه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا به بڕیاری فه‌رمانده‌كانی لیوا ده‌بێت.
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكایهكهدا، ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌كانی لیوا نه‌گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی داوای پۆشینی پۆشاكی ئایینی ده‌كات راستگۆ نییه له باوه‌ڕه ئایینیهكهیدا، یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رجه‌سته بوونی هه‌یه، ئه‌وا ناچارن رێگه‌ی پێ بده‌ن.
هاوكات گۆڕانكارییه‌كه رێگه بەشێوازهكانی بڕینی قژی ئافره‌تان ده‌دات به‌پێی ستاندارتهكان. به‌پێی ئه‌وه‌ش ئه‌و ژنه سه‌ربازانه‌ی له هێزه‌كانی وشكانین، ده‌توانن به‌مه‌رجی رێكی و درێژی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو قژیان ره‌نگ، پرچ و لول بكه‌ن.
ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و گۆڕانكاریه له‌نێو سوپای ئه‌مریكادا له‌سه‌ر داخوازی سیخهكانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندی جیبه‌جێ ده‌كرا، باس له‌وه‌یش كرا كه ره‌نگه ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر موسوڵمانان و جووله‌كه‌كانیش دروست بكات.
چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندی، ساڵی رابردوو سكاڵایان له‌دژی هێزه‌كانی وشكانیی تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگری لێكردوون له به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئایینی، داواكه‌ش مانگی نیسانی ساڵی رابردوو له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربازه‌كان به‌ئه‌نجام گه‌یشت.
پۆلیسی نیویۆرك، هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه رێگه بهلهچككردن و ریش هێشتنه‌وه‌ی پۆلیس سیخه‌كان ده‌درێت.