Mazın Asad
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، حەمزە بن لادنی کۆڕی ئوسامە بن لادنی خستە نێو لیستی تیرۆریستانی جیھان.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، حەمزە بن لادن بەھۆکاری ھەڕەشەبوونی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا خرایە نێو لیستی تیرۆرەوە.
لە بەشێکی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ماڵ و سەرەوەتی حەمزە بن لادن لە ئەمریکا بلۆک کراوە و قەدەغەکردن لەسەر مامەڵەکردنی ھاووڵاتیانی ئەمریکی لەگەڵ ناوبراو دانراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرکردەی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە ئەیمەن زەواھیری لە ئابی ٢٠١٥ ـدا حەمزە بن لادنی وەک بەرپرسی باڵای رێکخراوەکە ناساندبوو.