Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
میدیای كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رکردەی وڵاته‌كه‌یان، كیم جۆنگ-ئون نامه‌یه‌كی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه پێگه‌یشتووه و فه‌رمانیشیداوه به ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دووه‌مین لووتكه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNA، كیم جۆنگ-ئون له رێگه‌ی جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانی وڵاته‌كه‌ی، كیم یۆنگ-جۆل-ه‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبووه‌وه، نامه‌یه‌كی كه‌سیی له تره‌مپ-ه‌وه پێگه‌یشتووه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی KCNAدا باس له‌وه كراوه كه سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون "زۆر خۆشحاڵه" به ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و ئه‌و نامه‌یه‌ی له تره‌مپ-ه‌وه پێیگه‌یشتووه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه كیم جۆنگ-ئون به شانازییه‌وه باسی له پێداگریی و خواستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه كیم جۆنگ-ئون فه‌رمانیداوه به ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كاریه ته‌كنیكییه‌كان بۆ دووه‌مین لووتكه كه بڕیاره له نێوان واشنتۆن و پیۆنگیانگ سازبكرێت و هاتووه "ئارامگرانه و به نیاز باشییه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌بین. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌نگاو به هه‌نگاو راست به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه ده‌چین كه هه‌ردوو وڵاتی پێده‌گه‌ن".
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرز رۆژی ١٨ی کانوونی دووەم رایگەیاند "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە داماڵین (ی کۆریای باکوور) لە چەکی ناوەکی و ئەو لووتکەیەی بڕیارە لە کۆتایی مانگی شوباتدا ئەنجامبدرێت بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک لەگەڵ کیم-یۆنگ چۆل کۆبووەتەوە".
راشیگەیاندبوو "سەرۆک بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو لووتکەیە دەکات کە لەگەڵ کیم ئەنجامدەدرێت، کە دواتر شوێنەکەی ئاشکرا دەکرێت".
ئەوە راگەیەندرابوو کە لووتکەی دووەمی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەی کۆریا، کیم جۆنگ ئون لە کۆتایی مانگی شوباتدا سازدەکرێت.
ترەمپ و کیم بۆ یەکەمجار ١٢ی حوزەیرانی پارساڵ لە سینگاپور کۆببوونەوە، لەدوای کۆبوونەوەکەش هەردوو سەرکردەکە لەسەر ئەوە رێککەوتبوون کە کۆریای باکوور لە چەکی ئەتۆمیی دابماڵدرێت.