Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر پشتیوانیكردنی ئه‌مریكا، كه‌نەدا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی" ڤێنیزوێلا راگه‌یاندووه.
زاخارۆڤا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "رووداوه‌كانی ڤێنیزوێلا نموونه‌ی ئه‌وه‌ن كه كۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه پێشكه‌وتووه‌كان به گۆڕینی ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه كاروباری ناوخۆی وڵات و سه‌روه‌ری و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا گوادیۆی وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی" له‌قه‌ڵه‌م دابوو.
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك به پشتگیریكردن له سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا رایگه‌یاندووه "هیوادارم هه‌موو ئه‌ورووپا پشتگیری له هێزه دیموكراسییه‌كانی ڤێنیزوێلا بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی مادورۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و خوان گوایدۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه دیموكراسی بده‌ن به هاووڵاتییانی ڤێنیزوێلا".