یافا
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە سەری سالی نوێ، لە شاری یافای ئیسرائیل گەورەترین داری سەری ساڵ ئامادە كرا.
ژمارەیەكی زۆر پێكهاتە ئاینییە جیاجیاكان بەشدارییان لە رێوەڕەسمی ئامادە كردنی داری سەری ساڵ كرد.
ئەو دارە ١٥ مەتر درێژە و پانییەكەشی پێنج تا شەش مەتر دەبێ و لە شاری یافای نزیك تەلئەڤیڤ بە ئامادەبوونی ئۆرتۆدۆكسی یونانی پاتریك كیریوس و سەرۆكی شارەوانی تەلئەڤیڤ دانرا.لەو رێوەڕەسمەدا ئۆرتۆدۆكسی یونانی گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند ئەو رێوەڕەسمەی ئێرە پەیامێكی ئاشتییە بۆ پێكهاتە ئاینییەكانی دیكەی ئەم شارە.