21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2020
بۆینس ئایرس/ ئەنقەرە - AA
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە بە وڵاتانی جیهاندا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل بڵاوی کردوونەتەوە تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٤٩ هەزار و ٩٧٦ کەس.
هەروەها ٣٦ هەزار و ٦٦٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٦٧ هەزار و ٥٧٩ کەس.
زۆرترین حاڵەتەکانیش لە شاری ساو پاولۆ ناوەندی بازرگانیی بەڕازیل تۆمار کراون کە بریتین لە ٢١٥ هەزار و ٧٩٣ حاڵەتی تووشبوون و ١٢ هەزار و ٤٩٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
دوای ساو پاولۆ، شاری ریۆ دێ جانیرۆی پایتەخت دێت کە ٩٥ هەزار و ٥٣٧ حاڵەتی تووشبوون و هەشت هەزار و ٨٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تیادا تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" بەڕازیل لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دوای ئەمریکا لە ریزبەندی دووەمی جیهان و ریزبەندی یەکەمی ئەمریکای لاتیندایە.
بەهەمان شێوە لە مەکسیک ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک بڵاوی کردوونەتەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، ٢٠ هەزار و ٧٨١ کەس.
هەروەها چوار هەزار و ٧١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمار کراون و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، ١٧٥ هەزار و ٢٠٢ کەس.
١٣١ هەزار و ٦٨٦ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە وڵاتانی کیشوەری ئاسیاش شەپۆلی کۆرۆنا بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەشدا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هیندستان، ٣٠٦ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ١٣ هەزار و ٢٥٤ کەس.
هەروەها ١٥ هەزار و ٤١٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمار کراون و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، ٤١٠ هەزار و ٤٦١ حاڵەت.
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" هیندستان لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستان و تووشبوون بە ڤایرۆسەکەوە لە دوای ئەمریکا، بەڕازیل و رووسیا لە ریزبەندی چوارەمی جیهاندا دێت.