21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2020
جاکارتا - AA
ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆجیای جیۆلۆجی و کارەساتی سروشتی یۆگیاکارتا لە ئیندۆنیزیا رایگەیاند "کاتژمێر ٠٩:١٣ی ئەمڕۆ لە گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە شاری یۆگیاکار، تەقینەوەیەک روویداوە و ماوەی ٣٢٨ چرکەی خایاندووە".
ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆجیای جیۆلۆجی و کارەساتی سروشتی یۆگیاکارتا لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی تەقینەوەکەدا، خۆڵەمێش و پێکهاتەکانی دیکەی ناو گڕکانەکە تا شەش هەزار مەتر بەرزبوونەتەوە و ١٤ خولەک دوای تەقینەوەکەی یەکەم، تەقینەوەیەکی دیکەی بچووکیش روویداوە.
لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە بەرزایی دوو هەزار و ٩٦٨ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە، ٣٤٧ کەس گیانیان لەدەست دا.