Abdullah Shukur
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
لەندەن - AA
پێشبینی ئەوە دەکرێ کە ئەو ٥٨ کەسەی لە دوای ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی سێشەممەی رابردوو لە شارە لەندەن ھیچ زانیارییەکیان لەبارەیەەوە نازانرێ، گیانیان لەدەستدابێ.
بەپێی دوا لێدوانی پۆلیسی بەریتانیا لەبارەی دواپێشھاتەکان، راگەیەندرا کە گومانی ئەوە دەکرێ ئەو ٥٨ کەسەی لە دوای ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی سێشەممەی رابردوو لە شارە لەندەن، ھیچ زانیارییەکیان لەبارەیەەوە نازانرێ، گیانیان لەدەستدابێ. بەرپرسان نیگەرانیشین لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.
دوێنێ راگەیەندرابوو کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکە گیانیان لەدەستداوە، ٣٠ کەس بوونە، ھاوکات راشگەیەندرابوو کە گومان لە ژیانی ٥٨ کەسی دیکە دەکرێ و کارەکانی لێکۆڵینەوە لە دیاریکردنی ناسنامەی قوربانیان بەردەوامە.
ھاوکات بەرپرسانی بەریتانیا راشیانکەیاند کە ھەوڵەکانیان بەمەبەستی دیاریکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەو شەوە لەو بینایەدا بوونە بەردەوامە.
سەرەڕای ئەوەی شایەتحاڵان رایانگەیاندووە کە ئاگرەکە بەھۆی تەقینەوەی بەفرگری شوقەیەک لە نھۆمی چوارەم سەریھەڵداوە، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.