Dmitri Chirciu,Davit Kachkachishvili
30 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2024
مۆسکۆ/کیێڤ – AA
لەمیانی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیادا، زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی ئۆکراینی و ڕووسی گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە، لە نێوان وڵاتەکەی و ڕووسیادا ئاڵوگۆڕی دیل ئەنجام دراوە.
زێلێنسکی ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ١٨٧ سەرباز و دوو مەدەنی ئوکراینی ئازاد کراون و هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیە بەردەوام دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیاش لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێدا هاتووە، "لە ئەنجامی دانوستانەکاندا، ١٥٠ سەربازمان لە دەسەڵاتی کیێڤ وەرگرتەوە و لە بەرامبەردا ١٥٠ سەربازی ئۆکراینیاشمان ڕادەست کردەوە. سەربازە ئازادکراوەکان لە بیلاڕووسن و چارەسەری پزیشکی و دەروونیان پێشکەش دەکرێت. ئیماڕات نێوەندگیری مرۆیی بۆ ئازادکردنی ڕووسەکان کرد".