Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت، كاردانه‌وه‌ی دژی رۆڵی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك نیشاندا و گوتی، "ئه‌و تیرۆریسته".
ناوێرت له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، رۆڵی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی له كه‌ركووك هه‌ڵسه‌نگاند.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه موهه‌ندیس له ساڵی 2009دا خراوه‌ته نێو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه و له كه‌ركووكی رۆڵی هه‌بووه و گوتی، "هه‌واڵه‌كانم له‌وباره‌وه بینی. ئه‌و تیرۆریسته. ناتوانم پشتڕاستی هه‌واڵه‌كان بكه‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستبێت، ئومێده‌وارم كاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه شكستبهێنێت".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری، "ئایا عێراقییه‌كان له‌دژی ئه‌مه هیچ رێوشوێنێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر"، گوتی "ئه‌و تیرۆریسته، ناتوانم له‌مه زیاتر بڵێم".