Muhammed Emin Canik
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
بۆینس ئایرس - AA
به به‌شداری نوێنه‌رانی وڵاتانی جیاواز له فێستیڤاڵێكدا له بۆینس ئایرس پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین، یادی رۆژی په‌نابه‌ران ده‌كرێته‌وه.
به میوانداری حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی شاری بۆینس ئایرس و به به‌شداریکردنی هه‌زاران كه‌س له شه‌قامی ئایاری شاره‌كه رۆژی په‌نابه‌ران یاد ده‌كرێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا نزیكه‌ی ٤٠ نه‌ژادی جیاواز كه له بۆینس ئایرس ده‌ژین له رێگه‌ی جلوبه‌رگی کولتووری، سه‌ما و خواردنه‌وه وڵاته‌كانیان ده‌ناسێنن.
له‌و فێستیڤاڵه‌دا كه هه‌زاران كه‌س به‌شداریان تیادا كردووه و خیوه‌تی بچووك هه‌ڵدراوه، به‌شداربووان چێشتخانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌ناسێنن.
فیستیڤاڵه‌كه كه كاته‌كانی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌رده‌وام بێت.