Cemal Sargati
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
لە شارى سلێمانى بە ئامادەبوونى وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و شاجوانى عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لوبنان، یەکەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى جوانى و جلوبەرگ بەڕێوەچوو. لەو فێستیڤاڵەدا چەندین چالاکى هەڵپەڕکێ و گۆرانى و نمایشى جلوبەرگى کوردى و بیانى بەڕێوەچوو کە تیایدا زیاتر لە 80 جۆر جلوبەرگى کوردى ئافرەتان و پیاوان نمایشکران و هەر لەو فێستیڤاڵەشدا هەریەکە لە شاجوانەکان نمایشێکى جلوبەرگیان ئەنجام دا".

بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، سپاردە جەمال بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "ئەمە یەکەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتییە بۆ جوانى و نمایشکردنى جلوبەرگى کوردى و بیانى بەرێوەبچێت ئەوەیش بۆ ئەوەیە تاکو وڵاتانیش زیاتر گەلى کورد بناسن".
گوتیشى: "ئامانجمان لەم فێستیڤاڵە ئەوەیە کە پەیوەندیەکى پتەو لەنێوان سلێمانى و وڵاتانى دیکە بەتایبەت لوبنان و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروست ببێت و بتوانىن کۆمپانیاکانى ئەوان بهێنینە هەرێمى کوردستان و کار بکەن و خزمەتى زیاترى کوردستان بکەن".
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى راشیگەیاند "لە فێستیڤاڵەکەدا سێ شاجوانى جیهان هاتوون و بەشدارى ئەم فێستیڤاڵەیان کردووە ئەوانیش، شاجوانى لوبنان بۆ ساڵى 2016 و شاجوانى مەلیکەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و شاجوانى عێراق بۆ ساڵى 2016 کە ئەوانیش نمایشێکى جلوبەرگیان ئەنجام دا".