Recep Bilek,Ramal Abdullah Mahmood
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
زه‌نگبار – AA
له كێڵگه‌كانی زهنجیبار كه هه‌رێمێكی نیمچه خۆڕێبه‌ری تانزانیایه هه‌زاران جۆر به‌هارات به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
تانزانیا ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له زه‌ریای هیندی و دوورگه كهمهرهییهكهی زهنجیبار سه‌دان ساڵه به به‌رهه‌مهێنانی بههاراتهكانی وه‌ك مێخه‌ك، لیمۆ به‌سرایی، بیبه‌ری ڕه‌ش، دارچینی و زه‌رده‌چێوه تاموبۆ به چێشته‌كانی جیهان ده‌به‌خشێت و باشترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه‌ش به‌هارات و كه‌رتی گه‌شتیارین.

ئه‌و گهشتیارانهیش كه سه‌ردانی دوورگه‌كه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی بینین و ناسینی به‌هاراته‌كان له كێڵگه‌كاندا "گه‌شتی به‌هارات"یان بۆ رێك ده‌خرێت و به هۆی كاریگه‌رییه باشه‌كانیشی، زۆربه‌یان به‌هارات ده‌كڕن.
عوبه‌ید عه‌بدوڵڵای ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ كه باخچه‌یه‌كی به‌هاراتی هه‌یه له ستۆن تاون و ١٥ شاگردی له به‌رده‌سته، تاڕاده‌یه‌ك فێری توركی بووه و به زمانی توركی جۆری به‌هاراته‌كان به گه‌شتیارانی تورك ده‌ناسێنێ و پێیان ده‌فرۆشێت.

عوبه‌ید عه‌بدوڵڵا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌شتیارێكی زۆر له توركیاوه به تایبه‌ت له ئیستانبوڵ و ئانتالیاوه گه‌شت بۆ هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: "توركیام زۆر خۆشده‌وێت. تا راده‌یه‌ك خۆم فێری توركی كردووه تاكو بتوانم به توركی جۆری بههاراتهكانیان پێ بناسێنم و پێیان بفرۆشم".