Adam Abu-bashal
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
خەرتوم - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٢٦٤ هه‌زار و ٤١٧ كه‌س.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، حه‌وت هەزار و ١٠١ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه و ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٢٦٤ هه‌زار و ٤١٧ كه‌س.
هاوكات ٢٤٢ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٠ هه‌زار و ١٠٤ كه‌س.
زۆرترین گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌و كیشوه‌ره به گیانله‌ده‌ستدانی ١٤ هه‌زار و ٢٦٣ كه‌س له كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كراوه و به گیانله‌ده‌ستدانی پێنج هه‌زار و ٤٢١ كه‌س میسر له ریزی دووه‌مدا دێت و به‌دوا ئه‌ویشدا، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٥١٨ كه‌س جه‌زائر دێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له كۆماری باشووری ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته، ٦٢٨ هه‌زار و ٢٥٩ كه‌س له میسریش گه‌یشتووه‌ته، ٩٩ هه‌زار و ١١٥ كه‌س.
له كاتێكدا ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له مۆریسیوش چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا له ئه‌فریقا چاك بوونه‌ته‌وه.