Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
شاری دارسه‌لامی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه و ملیۆنان كه‌س له ئایین و بیروباوه‌ڕ و كولتووره جیاوازەكان به‌ئاشتی و ئارامی تێیدا ده‌ژین.
داروسه‌لام كه به‌رله نزیكه‌ی 150 ساڵ له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای هیندی شارۆچكه‌یه‌كی بچووك بوو، ئه‌مڕۆ به ژیانی سه‌ر به‌نده‌ر، گه‌شتیاری و بازرگانییه‌وه، دانیشتوانەکەی نزیكه‌ی 4 ملیۆن و پێنج سەد هەزار کەسە.
ناوی داروسه‌لام یه‌كێكه له‌و په‌سنانه‌ی له قورئانی پیرۆزدا بۆ به‌هه‌شت به‌كارهێنراوه و به‌واتای "شوێنی ئارام" یان "خانه‌ی ئاشتی" دێت.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه موسوڵمانن و خوێنكهوتهی ئایینه خۆجێیه‌كانی ناوچه‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆر كریستیانی تێدا ده‌ژی. له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌بینرێت مزگه‌وت و كڵێسا پێكه‌وه‌ن و خه‌ڵكی له كولتووره جیاوازەكان سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
شاری داروسه‌لام، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌نده‌ره سرووشتیه‌كانی رۆژهه‌لاتی ئه‌فریقا، پێگه‌یه‌كی به‌سووده بۆ ئه‌و بازرگانانه‌ی ده‌یانه‌وێت كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ وڵاتانی رواندا، بوروندی و كۆنگۆ بگوازنه‌وه.
حكوومه‌ت كه ده‌یه‌وێت به رێككه‌وتنی به‌رامبه‌ری و به بنیاتنانی ئۆتۆبان و هێڵی ئاسنینی نوێ كاریگه‌ری به‌نده‌ره‌كه زیاد بكات، ئامانجی ئه‌وه‌یه داروسه‌لام بكاته ناوه‌ندێكی بازرگانی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقادا.
به‌نده‌ری داروسهڵام كه یه‌كێكه له سێ به‌نده‌ره‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، %90ی باری هاتوچۆی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌خۆ.
شاره‌كه كه به‌هۆی جوانییه سرووشتییه‌كه‌ی ساڵانه سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن، بووه‌ته خاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بچن بۆ پاركه سرووشتیه‌كان و شاره گه‌شتیارییه‌كانی دیكه.
به‌گشتی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له داروسه‌لام ده‌كه‌ن كه ئاو وهه‌واكه‌ی گه‌رم و شێداره، بۆ مانه‌وه و پشوو ناوچه‌ی ماساكی هه‌ڵده‌بژێرن.