Sayed Khodaiberdi Sadat
17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
کابول - AA
له ئاكامی هەڵدانی بۆمبێکی دەستی بۆ ناو ئاهەنگێک لە ویلایه‌تی باداهشان لە باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، ١٣ کەسی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تیی ئاسایشی باداهشان، ساناوڵڵا روحانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، باسی له‌وه كرد كه لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە بۆمبی دەستی فڕێدراوەتە نێو ئاهەنگێک لە ناوچەی باتاش لە باداهشان.
رۆحانی باسی له‌وه كرد كه لەو هێرشه‌دا ١٣ کەسی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستداوە، ئەنجامدەرانی هێرشەکەش هاڵاتوون.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە.