Sayed Khodaberdi Sadat
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
كابوم - AA
له ئه‌فغانستان له دوای هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار راده‌گه‌یه‌ندرێت كه له ٢٨ی ئه‌یلوولدا ئه‌نجامدرا.
گوته‌بێژی كۆمغسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌فغانستان، زه‌بیحوڵڵا سادات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهوانیغدا رایگه‌یاند كه له ةغشىغ تۆماركردنی ده‌نگه ئهژماركراوهكان بۆ ناو سیستم هه‌ندێن كێشه‌ی ته‌كنیكی روویانداوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتن ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان دوای هه‌فته‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌ندرێت.
سادات باسی له‌وه كرد كه كێشه‌كان به هۆی كێشه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كاره‌كانی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان و تۆماركردنیان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌ڕێوه‌چووه و، پێویست ناكات كه‌س گومانی هه‌بێت.
هاوكات سادات داوای لێبوردنی له گه‌له‌كه‌ی كرد به هۆی ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی له باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن روویداوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا ١٩ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان رابگه‌یه‌ندرێت.
- چواره‌مین هه‌ڵبژاردن له دوای رووخاندنی تاڵیبان
دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان له ساڵی ٢٠٠١ له ئه‌فغانستان رووخێندرا، ئه‌وه جاری چواره‌مه هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه رێوشوێنی ئه‌منیی نائاسایی گیرابووه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی تاڵیبان.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه ١٤ كاندید كێبڕكێیان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سهركۆمار، نۆ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها دوو ملیۆن و ٦٩٥ هه‌زاریان ده‌نگیاندا. ئه‌مه له كاتێكدایه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٤دا رێژه‌ی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا له‌و وڵاته له سه‌روو له‌سه‌دا ٥٠وه بوو.