Mohammed Baqi Hussein
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌ی کە دوای په‌لاماردانی پاسه‌وانانی شارۆچكه‌ی گورزیڤان له ویلایه‌تی فاریابی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه رووی دا، 27 كه‌س كوژران.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فاریاب، سه‌ید عه‌كا ئه‌نده‌رابی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، دوای په‌لاماردانی پاسه‌وانانی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه، پێكدادان ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌نده‌رابی رایگه‌یاند له پێكدادانهكهدا 26 چه‌كداری تاڵیبان كوژراوه و فه‌رمانده‌یه‌كی پاسه‌وانه‌كانیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو رایگه‌یاند دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان به شارۆچكه‌كه، چه‌كداران هه‌ڵاتوون.
تا ئێستاش تاڵیبان روونكردنه‌وه‌ی له‌وباره‌وه نه‌داوه.