Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2016
واشنتن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرێبه‌ستی فرۆشی چه‌كی به بڕی ملیارێك و 950 ملیۆن دۆلار په‌سه‌ند كرد.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بڵاوی كردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌بڕی ملیارێك و 950 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستی فرۆشی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی به عێراق په‌سه‌ند كردووه كه خۆی له نزیكه‌ی 33 هه‌زار مووشه‌كی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F-16، پێداویستی جه‌نگی و لۆجستیکدا ده‌بینێته‌وه.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆنگرێس له‌باره‌ی فرۆشی ئه‌و بڕه چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و راگه‌یه‌نراوه كه فرۆشه‌كه له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجام دراوه كه پێشتریش 36 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F-16ی له ئه‌مریكا كڕیبوو.
له‌ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌م فرۆشه خزمه‌ت به ئابووری ئه‌مریكا و ئاسایشی جیهانی و هێزی سه‌ربازی كڕیار و نوێبوونه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات".