Yusuf Hatip,Tuğrul Çam,Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
برۆكسل - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ماوه‌ی 60 رۆژی بۆ رووسیا داناوه تا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا جێبه‌جێ بكات و گوتی، "مانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه".
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ، پۆمپیۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویسته رووسیا به‌رپرسیارێتییه‌كانی له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كاندا به‌جێبهێنێت.
پۆمپیۆ رایگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده رووسیا رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه، به‌ڵام به‌پێی توانا ئارامگر بووین و هه‌وڵمانداوه رازیی بكه‌ین به به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتییه‌كانی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند حكوومه‌تی مۆسكۆ ژماریه‌كی زۆر مووشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ندی "SSC-8"ی به‌رهه‌مهێناوه و به‌مه رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه و گوتی، "رووسیا له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتیی چاودێریكردنی چه‌كه‌كانه‌وه فێڵ ده‌كات. مووشه‌كه تازه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆن بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا".
پۆمپیۆ گوتیشی، "هه‌نگاوه‌كانی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی جدی ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی رووسیاوه، مانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ ئه‌مریكا هیچ واتایه‌كی نه‌ماوه".