02 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2020
واشنتۆن- AA
له مانگی حوزه‌یراندا له ئه‌مریكا هه‌لیكار جگه له كه‌رتی كشتوكاڵ، چوار ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار زیادیكردووه و رێژه‌ی بێكاریی بۆ له‌سه‌دا ١١،١ دابه‌زیوه.
وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مریكا راپۆرتی هه‌لیكاری بۆ مانگی حوزه‌یران بڵاوكرده‌وه.
به‌وپێیه، هه‌لیكار له سێكته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كشتوكاڵ، له مانگی حوزه‌یراندا چوار ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار زیادیكردووه. پێشبینییه‌كانی بازاڕ بۆ هه‌لی كار جگه له سێكته‌ری كشتوكاڵ بۆ مانگی حوزه‌یران بریتی بوو له سێ ملیۆن.
هه‌ڵكشان له هه‌لیكار له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، كه به‌هۆی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له مانگه‌كانی ئادار و نیساندا سنووردارببوون، له مانگی حوزه‌یراندا چالاكییه ئابوورییه‌كان بووژانه‌وه و هه‌لی كار زیادیكرد.
- رێژه‌ی بێكاریی زیاتر له ئاستی چاوه‌ڕوانكراو دابه‌زی
له ئه‌مریكا رێژه‌ی بێكاریی له مانگی حوزه‌یراندا ٢،٢ خاڵ دابه‌زی و بۆ له‌سه‌دا ١١،١ له‌سه‌دا داكشا.
رێژه‌ی بێكاریی زۆر زیاتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا، دابه‌زی و چاوه‌ڕوان ده‌كرا رێژه‌كه له مانگی حوزه‌یراندا ١٢،٣ له‌سه‌د بێت. رێژه‌ی بێكاریی به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه، دابه‌زی و بووه ١٣،٣ له‌سه‌د.
له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌ی بێكاران سێ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س كه‌میكردووه و بووه‌ته ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س. به‌شداریی له هێزی كاردا له مانگی حوزه‌یراندا ٠،٧ له‌سه‌دا زیادیكرد و بۆ ٦١،٥ هه‌ڵكشا.