Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پێنتاگۆن رایگه‌یاند، چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیك به‌رده‌وامه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بانگه‌شه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن، دوورن له‌ڕاستییه‌وه.
گوته‌بێژی دێسكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ورووپای پێنتاگۆن (EUCOM) جۆنی مایكڵ، له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئانادۆڵودا، هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئه‌مریكیی به‌درۆخسته‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، گوایه به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆنه‌وه ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیك راگرتووه.
مایكڵ له‌وباره‌وه گوتی، "ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیكهوه رانه‌گرتووه".
گوته‌بێژه‌كه هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ی له‌وباره‌وه به بێبنه‌ما و قسه و قسه‌ڵۆك ناوبرد.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی توركیاش له‌وباره‌وه، روونكردنه‌وه‌كه‌ی مایكڵیان پشتڕاستكرده‌وه.
وۆڵ ستریت جۆڕناڵ له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه كه ناویان ئاشكرا نه‌كردووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیكهوه راگرتووه و به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆنه‌وه، ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.