Ali Mukarrem Garip,Gülşen Topçu
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
كه‌ركووك- AA
له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك-به‌غدا له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له رێگه‌ی دانانی خاڵی پشكنینی ساخته‌وه، ١٠ هاووڵاتیی مەدەنی كوژران.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یمانێری ئاژانسی ئانادۆڵو، نه‌قیب حه‌بیب شه‌ممه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دیاله، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تیرۆریستانی داعش له نزیك شارۆچكه‌ی عوزێم سه‌ر به پارێزگای دیالە له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك-به‌غدا، خاڵێكی پشكنینیان درووستكردووه و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییانیان وه‌ستاندووه، سه‌رنشینه‌كانیان دابه‌زاندووه و داویاننه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـلە.
نه‌قیب حه‌بیب شه‌مه‌ری باسی له‌وه‌كرد له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی تیرۆریستان‌دا له هاووڵاتییانی مەدەنی، ١٠ كه‌س کوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و نه‌قیبه‌ی ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دواتر چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ڵاتوون و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.