Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه پێشنیازی بڕینی ئه‌و پشتیوانیه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات كه پێشكه‌شی سعوودیه‌ی ده‌كات له جه‌نگی یه‌مه‌ندا.
ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به پشتیوانی هه‌ردوو پارتی كۆماریخوازه‌كان و دیموكراته‌كان په‌سه‌ندكرا و پێشنیاری بڕینی پشتیوانی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ سعوودیه له یه‌مه‌ن، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرا.
پرۆژه‌كه كه به 247 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 175 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا، ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تره‌مپ پرۆژه‌كه ڤیتۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-سعوودیه زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.