Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی F-35ی سه‌ربه توركیا راده‌ستكراوه و، بۆ مه‌شق ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی لوك كراوه و، فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌ش سبه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی پنتاگۆن، ئێریك پاهۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و، رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی F-35ی سه‌ربه توركیا راده‌ستكراوه و، ره‌وانه‌ی بنكهكهی ئاسمانیی لوك كراوه و، دڵنیایی ده‌ده‌م كه فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌ش سبه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت".
پاهۆن نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كڕینی S-400 له‌لایه‌ن توركیاوه دووپاتكرده‌وه و، باسی له‌وه كرد كه له ئێستادا ناردنی پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به F-35یان بۆ توركیا راگرتووه و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به مه‌شق و راهێنانی فڕۆكه‌وانه توركه‌كان، پاهۆن رایگه‌یاند: "هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ئارادا نییه له‌باره‌ی مه‌شق و راهێنانی فڕۆكه‌وانه توركه‌كان. مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی F-35 كه توركیا خاوه‌ندارێتیان ده‌كات گه‌یشته چوار فڕۆكه.