Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
قودس - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له‌مساڵدا سێ مه‌ترسیی گه‌وره چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه بریتین له "جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، حزبوڵڵا و رژێمی سووریا"،"جه‌نگ له‌گه‌ڵ حه‌ماس" و "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه له سنووره‌كانی وڵاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه".
په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئه‌منیی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل له زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب، راپۆرتێكی له‌باره‌ی سێ مه‌ترسیی گه‌وره كه له 2018دا چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن ئاماده‌كردووه.
راپۆرته‌كه له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی په‌یمانگاكه، جه‌نه‌ڕاڵ ئامۆس یهڵدین-ه‌وه راده‌ستی سه‌ركۆماری ئیسرائیل، روڤێن ریڤلین كرا.
به پێی راپۆرته‌كه، له‌مساڵدا سێ مه‌ترسیی گه‌وره چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه بریتین له "جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، حزبوڵڵا و رژێمی سووریا"،"جه‌نگ له‌گه‌ڵ حه‌ماس" و "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه له سنووره‌كانی وڵاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا و عێراق دووچاری شكست هاتووه، بازنه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی جۆلان له باشووری سووریا و نیچەدوورگهی سینا له میسر گواستووه‌ته‌وه. نزیكبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له سنووره‌كانی ئیسرائیل، مه‌ترسیی ئه‌نجامدانی هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته زیادكردووه.
راپۆرته‌كه ئامۆژگاری ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا هاوبه‌شییه ستراتیجییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌شه‌یان پێبدرێت.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیش كردووه و راگه‌یه‌نراوه، پێویسته فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سوود له ئاماده‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بی له قۆناغی سیاسی و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئیسرائیل بكه‌ن بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی.
سهركۆمار ریڤلین لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، زانیارییه‌كانی نێو راپۆرته‌كه ده‌ریده‌خه‌ن، پێویسته قۆناغی سیاسی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین به‌ره‌وپێش ببرێت و كۆتایی به به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می بهێنرێت.