واشنتن
لەو بارەیەوە كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند: "نێوەڕۆی ئەمڕۆ (بەكاتی واشنتۆن) باراك ئۆباما روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە".
چاوەڕوان دەكرێت لەو روونكردنەوەیەدا باراك ئۆباما، جۆزف دونفۆرد بۆ پۆستی سوپا سالاری ئەمەریكا دەستنیشان بكات لە شوێنی جەنەراڵ مارتن دێمپسی كە ماوەی چوار ساڵە ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.
دونفۆرد تەمەنی 59 ساڵە و لە ساڵانی نێوان 2013-2014 فەرماندەی هێزەكانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی لە ئەفغانستان ناسراو بە (ئیساف) بوو و هەروەها پێشتریش دونفۆرد لە جەنگی عێراق- ئەمەریكا ساڵی 2003 بەشداری كردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە عێراق خزمەتی سەربازی كردووە و نازناوی (جۆی جەنگاوەری) لێنرا، هەروەها لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو پۆستی فەرماندەی هێزەكانی مارینزی ئەمریكای پێسپێردرا.