Mazın Asad
09 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد کە لە کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆباما پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆباما سبەی ترەمپی بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت کردووە و راشگەیەندراوە کە ئۆباما لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی لە ترەمپ کردووە و زانیاریشی لەبارەی کارەکانی رێوڕەسمی ئاڵۆگۆری پۆستی سەرۆکایەتی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری ئەوە نەدراوە کە ئایا ترەمپ چی وەڵامێکی بانگهێشتەکەی داوە.
ھاوکات ئۆباما پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پاڵێوراوی دیموکراتەکان ھیلاری کلینتۆن ئەنجام داوە و بە ستایشەوە باسی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان لە لایەن کلینتۆنەوە کردووە.
پێشنبی دەکرێت لە چەند کاتژمێرێکی داھاتوو ئۆباما لێدوانێکی بە رۆژنامەوانان بدات و ھەڵسەنگاندن لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بکات.