Yusuf Soykan Bal
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌و شه‌ش تیرۆریسته‌ی كه له دێرسم كوژران، یه‌كێكیان جه‌لال كایا-یه كه له لیستی شینی تیرۆریسته داواكراوهكاندایه و یه‌كێكی دیكه‌شیان حه‌یده‌ر گول-ه كه له لیستی پرته‌قاڵیدایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌و شه‌ش تیرۆریسته‌ی كه دوێنێ له دێرسم له ئۆپه‌راسیۆنێكی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌دا له چالاكی خران، یه‌كێكیان جه‌لال كایا-یه كه نازناوی دۆغان سه‌رحه‌د-ه، به‌ناو لێپرسراوی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵات بووه، له لیستی شینی تیرۆریسته داواكراوهكاندایه و خه‌ڵاتی ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار لیره‌ی له‌سه‌ر دانرابوو.
و یه‌كێكی دیكه‌شیان حه‌یده‌ر گول-ه كه نازناوی باران-ه و به‌ناو لێپرسراوی ناوه‌ندی پارێزگای خۆرهه‌ڵات بووه، له لیستی پرته‌قاڵی تیرۆریسته داواكراوهكاندا بووه و خه‌ڵاتی ٦٠٠ هه‌زار لیره‌ی له‌سه‌ر دانراوه.