Mohammed Baqi
28 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2015
ئهنقهره
یاریدهدهری سهرۆكوهزیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان لە میانی كۆبوونەوەیەكی ئاك پارتی لە ئەنقەرە وتەیەكی پێشكەش كرد و ئاشكرای كرد لە رۆژانی جەژندا سێ سەرباز گیاینان لەدەستداوە.
ئاكدۆغان گوتی: "پەكەكە لەدۆخێكی زۆر خراپدایە، تەماشا بكەن چالاكییەكانیان هەمووی تەقینەوەیە لەدوورەوە، یان ئەو چالاكییانەن كە خەڵكی سڤیلی تێدا دەبێتە قوربانی، دوێنێ لە بیسمیل رۆكێتێكیان هەڵدا كچێكی تەمەن نۆ ساڵی كردە قوربانی".
ناوبراو جەختی كردەوە كە پەكەكە لە خاكی هەرێمی كوردستاندا لەدۆخێكی دژواردایە.
ئاكدۆغان گوتی: "قەندیل و هەموو كەمپەكانی ئەوێ رووخاوە بەسەریاندا. هەموو رۆژێك ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی زۆر كاریگەر ئەنجامدەدرێت. ئەوەی سەر بەرزبكاتەوە دەستبەجێ لەلایەن فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانەوە دەستنیشان دەكرێت، فڕۆكەكان بەرزدەبنەوە و ئەو كەمپە بۆردومان دەكەن. لەبەرئەوە پەكەكە تۆقیوە. ئۆپەراسیۆنەكان لەدەرەوە و ناوەوەی سنووری توركیا بە فرە رەهەندی لە ناو شار و دەورووبەری شارەكاندا درێژەی هەیە و بەردەوام دەبێت".
ئاكدۆغان لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: "ویستیان جەنگی گەلی شۆڕشگێڕ دەست پێ بكەن. ئەو پڕۆژەیان شكستی هێنا. گوتیان، پشتیوانی گەل بەدەستدێنین و گەل بۆ یاخیبوون پەلكێشدەكەین. بەڵام هیچ كەس متمانەی پێنەكردن. ئەو پڕۆژەیەشیان شكستی هێنا. گوتیان بەمشێوەیە نابێت، فەرمانیان بە سەرۆك شارەوانییەكانی سەربە خۆیان كرد خودموختاری رابگەیەنن، ئەو پڕۆژەیەشیان سەری نەگرت".
یاردەدەری سەرۆكوەزیرانی توركیا باسی لەوەش كرد كە كەسانێك داوادەكەن بگەڕێنەوە بۆ قۆناغی چارەسەر.
ئاكدۆغان گوتی: "پێویستە ئەوە باش بزانرێت كە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ خۆشی ناكرێن. تازە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئەو خاڵەی كە لێی وەستابووین. لێرەدا بۆشاییەكی ئاسایش روویدا. پەكەكە هەلەكەی قۆستەوە و خیانەتی كرد. پێیاندەڵێم ئەگەر بیشتانەوێت ناتوانن بەردەوامیی پێبدەن. چونكە بەو رووداوانە قۆناغەكەكە گەیشتۆتە دۆخێك ناتوانرێت درێژەی پێبدرێت. ئەگەر كەسانێك رێگە بە خەڵك بگرن، كەسانێك بڕفێنرێن بۆ شاخ، فشار دروست بكات، چۆن دەتوانن بەردەوامی بە قۆناغەكە بدەن؟ ئەگەر چەك هەڵبگرن و گرووپی چەكداری پێكبهێنن ئەوكاتە چۆن درێژەی پێدەدەن؟ ئەو قۆناغە گەیشتۆتە دۆخێك كە ناتوانرێت درێژەی پێبدرێت. دەبێت ئەم بۆشایی ئاسایشە بەتەواوی پڕبكرێتەوە".
ئاكدۆغان بانگەشەی ئەوەشی كرد كە هەدەپە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكەدا لەگەڵ دوژمنانی قۆناغی چارەسەر و پێكهاتەی هاوتەریبدا رێككەوتووە.