جيهان

ئیدلب.. لە ئاکامی بۆردومانێکی رژێمەکەی ئەسەددا ٢٥ هاووڵاتی بوونە قوربانی

- لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمەکە ئەسەد بۆ سەر کەمپەکانی گوندی حاز لە باشووری شاری ئیدلب، ١٠ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ١٥ی دیکەش برینداربوون.

Sangar Hamad Azeez  | 20.03.2018 - نوێکردنەوە : 20.03.2018
ئیدلب.. لە ئاکامی بۆردومانێکی رژێمەکەی ئەسەددا ٢٥ هاووڵاتی بوونە قوربانی

İdlib

ئیدلب - AA

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمەکە ئەسەد بۆ سەر کەمپەکانی گوندی حاز لە باشووری شاری ئیدلب، ١٠ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ١٥ی دیکەش برینداربوون.

لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەرپرسی بەرگری شارستانی ئیدلب، موستەفا حاج یوسف گوتی: "لە کاتەکانی ئێوارە فڕۆکەکانی رژێمەکەی ئەسەد بۆردومانی کەمپەکانی ئاوارەی گوندی حازیان کرد لە باشووری شاری ئیدلب و بەهۆیەوە، ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ی دیکەش بریندار بوون"

لە ١٠ رۆژی رابردوودا بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی رژێمەکەی ئەسەد و رووسیا، ٣١ هاووڵاتی لە شارەکانی حەما و ئیدلب گیانیان لەدەستداوە و ٦٦ی دیکەش بریندار بوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın