Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,???
30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
مریه‌م ئه‌حمه‌د كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراوه ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردن و چاودێری خه‌سووه نابیناكه‌ی و خه‌زووری ته‌رخان كردووه.
مریه‌م له ناوچه‌ی كه‌مپه‌كانی ئاتمه له پارێزگای ئیدلب كه له سنووری توركیاوه نزیكه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ی كوڕی، نه‌سیمی ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌ی كچی و خه‌سووه ته‌مه‌ن ٨٥ ساڵه‌كه‌ی و خه‌زووره ٩١ ساڵه‌كه‌ی ده‌ژی.

سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ری مریه‌م له ئاكامی بۆردومانی رژێم له گوندی زه‌یزون گیانی له‌ده‌ستدا.

مریه‌م ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ خه‌سوو و خه‌زووی هه‌م رۆڵی كچ هه‌م رۆڵی كوڕ ده‌گێڕێت و گوتی: "باوكی هاوسه‌ره‌كه‌م نیوه ئیفلیجه و نابینایه. ته‌نانه‌ت ناتوانێ ئاویش بخواته‌وه. خه‌سووشم نابینایه. به‌هه‌موو جۆرێك خزمه‌تییان ده‌كه‌م و به‌رده‌وام ئاگام لێن. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه كه نه‌خۆش ده‌كه‌ون ناتوانین بچینه نه‌خۆشخانه. پاره‌مان نییه حه‌ب و ده‌رمان بكڕین. بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیمان به كه‌س نه‌بێ و ده‌ست له كه‌س پان نه‌كه‌ینه‌وه پاره قه‌رز ده‌كه‌م".

مریه‌م ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی خۆیشیانه‌وه گوتی: "زۆر جار كه منداڵه‌كانم داوای شتێكم لێ ده‌كه‌ن و له توانامدا نییه ده‌ڵێم خۆزگه له جێگای باوكیان من مردبووام. چوار رۆژ برسی بین داوای هاوكاری له كه‌س ناكه‌م. زستان به‌ڕێوه‌یه. به‌هۆی نه‌توانینی كڕینی سوته‌مه‌نییه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌مساڵ سۆبه هه‌ڵنه‌كه‌ین و به‌تانی به‌خۆماندا بده‌ین".