Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2017
قودس- AA
پۆلیسی ئیسرائیل بەمەبەستی رێگرییکردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان بەربەستی ئاسنینی لە دەروازەی سەرەکی چوونە ژوورەوە بۆ ناوچەی دێرینی قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، کە دەکاتە دەروازەی شام، جێگیرکردووە.
رێگە بە تێپەڕینی فەڵەستینییەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لەو رێڕەوە دەدرێت کە لە نێوان بەربەستە ئاسنینەکاندا هێڵراوەنەتەوە. ئەوەش دەبینرێت کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل لە قودس و دەورووبەری جێگیرکراون.
گوتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل، میکی رۆزنفیڵد لە راگەیەنراوێکدا، باسی لەوەکردووە ''هێزەکانی پۆلیس لە شاری دێرین و دەورووبەری درێژەیان بە گرتنەبەری رێککارە ئەمنییەکانیان داوە و ئەگەر بێت و ناچار بکرێن رەنگە بەرەوڕووی ئەو خۆپیشاندانانە ببنەوە کە ئەنجامدەدرێن''.