Mustafa Deveci,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
غه‌ززه - AA
ئێواره‌ی دوێنێ ئیسرائیل به پاساوی ئه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراوه‌وه ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر چه‌ند خاڵێك له كه‌رته‌كه.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان ٨٠ خاڵی حه‌ماسیان كردۆته ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌م هێرشه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بووه بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له غه‌ززه‌وه ئاراسته كراون.
هه‌روه‌ها تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێواره‌ی دوێنێ له‌و كه‌رته‌وه ٣٠ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون و ١٠یان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه تێكشكێندراون و مووشه‌كه‌كانی دیكه‌یش له چۆڵاییهكان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێت به‌هۆی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه، له غه‌ززه‌وه ماوه ماوه له به‌ری ئیسرائیل ده‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بیستراوه.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی غه‌ززه تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل.