Ramal Abdullah Mahmood
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
قودس – AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند لەگەڵ رووسیا لە هەماهەنگی دان لەبارەی چالاکییە سەربازییەکان لە سووریا.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت، ناتانیاهو لە لێدوانیدا بۆ کەناڵێکی هەواڵی ئیسرائیلی بە زمانی رووسی، رایگەیاندووە لەگەڵ رووسیا لە هەماهەنگی دان لەبارەی چالاکییە سەربازییەکان لە سووریا.
بێنیامین ناتانیاهو تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئامانجی هەماهەنگی هەردوو سوپا بۆ رێگە گرتنە لە هەر جۆرە بەریەککەوتنێک لە نێوانیاندا.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بە بیری هێنایەوە کە لە کۆبووەنەوەی ئاداری رابردووی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پرسی سووریایان تاوتوێ کردووە و لە کۆبووەنەوەکەدا بە پوتین-ی گوتووە: "ئێمە هەوڵدەدەین ببینە رێگر لە بەردەم رەوانەکردنی چەکی مەترسیدار لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا بە سووریادا. بۆ کەوتنە خۆ لە دژی ئەم هەوڵانە بەردەوام دەبین لە رێنمایی دان بە سوپا".
بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە بە پوتین-ی گوتووە دوو بژاردەی لەبەردەم دایە و، گوتی: "بە خۆیم گوت 'یان با هەماهەنگی لە نێوان هەردوو سوپا دروست بکەین یان بەریەکدەکەوین' باسم لەوەش کرد کە نامانەوێت بەریەککەوتن لەنێوانماندا روو بدات".
مانگی ئاداری رابردوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کۆبوونەوە. راگەیەنرا کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەوشی ئاڵۆزی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا-ئیسرائیل تاوتوێ کرابوون.